
رادیۆی دەنگ
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان بەدواداچون بۆ پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کەلار دەکات كه هێشتا پێکهێنانی چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی 'پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان'، کە تیایدا لە بری پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی ده‌کران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نی و پیشهییهكانه، به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی.
به‌مه‌به‌ستى زانینی رێكاره‌كان بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نه‌كه له كه‌لار، یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار كۆبویه‌وه.
لەکۆبونەوەكهدا سەرۆکی شارەوانی كه‌لار، ئەکرەم ساڵح، باسی له‌دواین رێكاره‌كانى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد و وتى: هێشتا ئه‌نجومه‌نى نوێ پێكنه‌هێنراوه و لە رێگەی ئەنجومەنی پێشوەوە کارەکانیان رادەپەڕێنن کە پێنج ئەندامن و بەشێکیان خانەنشین بون.
لەبارەی رێکارهكانى ئه‌نجومه‌نه نوێكهشهوه كه ئێستا لەبەشێکی زۆری قه‌زاكان پێکهێنراوە، ئاماژەی بەوەکرد: کۆبونەوەیان لەئیدارەی گەرمیان لەسه‌ر ئەو بابەتە کردوە و نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردوە و چاوەڕێی وەڵامن.
ئەنجومەنە پێشنیازكراوه‌كه پێکهاتوە لە 13 ئەندام، لەوانە به‌ڕێوبه‌رانى هه‌ریه‌كه ده‌زگا حكومیه‌كانى: (کشتوکاڵ، ژینگە، نەخشەدانان، تۆماری خانوبەرە "تاپۆ"، ئاو، تەندروستی و کارەبا) لەگەڵ رێکخراوە حکومیەکانی وەکو: سەندیکای کرێکاران و یەکێتی ئەندازیاران، هه‌روه‌ك سەرۆکی شارەوانی راسته‌وخۆ دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنه‌كه.
به‌پێی پهیڕهوهكهى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، کارەکانی ئەنجومەن پێکدێت لە: ئه‌نجامدانى کۆبونەوەی هەفتانە و بڕیاردان له هەمو بڕیارێکی په‌یوه‌ست به: خەرجییەکان، پڕۆژەکان، رێکخستنی نێو شار و شەقامەکان، دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی، تەرخانکردنی زەوی و ...هتد).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى بڕیاره‌كه‌ى قایمقامیه‌ت هێشتا فه‌رمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه نوێیه‌كانى كه‌لار ده‌رنه‌چوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
-
هەواڵ13 كارگه‌ی چه‌و و لم له گه‌رمیان كراونه‌ته كهساره
-
زۆرترین بینراوەکان