رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسیی NED ئەمریکی، حهوتەمین وهرزی پێشبڕکێی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، ئەنجام دەدات.
رۆژنامهنوسانى ههرێمى كوردستان و له دهزگا رۆژنامهوانیه جیاوازهكانى: (خوێنراو، بیستراو، بینراو و ئهلیكترۆنى)، دهتوانن لهم پێشبڕكێیهدا بهشداریی بكهن به راپۆرته رۆژنامهوانیهكانیان، به لهبهرچاوگرتنى ئهم مهرجانهى لایخوارهوه:
1. راپۆرتەکە لە دەزگایەکی راگەیاندن دا لەماوەی ساڵی 2022 دا بڵاو بوبێتهوه.
2. راپۆرتەکە پەیوەندیدار بێت بە مافەکانی مرۆڤەوە.
3. ئاساییە ئەگەر راپۆرتەکە لەلایەن (2) رۆژنامەنوس یان زیاترەوە ئامادەکرابێت، بەڵام ههر رۆژنامهنوسهى دهتوانێت تەنها بە (1) یهك راپۆرت بەشداریی بکات.
4. بەشداربو لەگەڵ رەوانەکردنی راپۆرتەکەدا، لینکی ئەلیکترۆنی راپۆرتەکە بنێرێت، یان کۆپییەکی ئەو راپۆرتەی کە لە دەزگا رۆژنامەوانییەکەدا بڵاوبۆتەوە.
5. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتن و بەشداری راپۆرتەکان، رێكهوتى (15ی تشرینی دوەمی 2022)ـە.
بەشداران دەتوانن بەشدارییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
Peshbrke.radiodang@gmail.com
بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
07719915050
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان