ئه‌مڕۆ (6ـى ئابی 2022) له‌كاتى روماڵی خۆپیشاندانی قه‌زاى كه‌لار، په‌یامنێرمان (محه‌مه‌د مه‌حمود) له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا، له‌كاتێكدا خۆی پێناساندون و باجی كاركردنى پێبوه، كه‌چى توندوتیژانه به لێدان و جنێو و قسه‌ى نه‌شیاو به ده‌ستگیركراوى بۆ یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی كه‌لاریان بردوه و به‌هه‌مان مامه‌ڵه‌وه له‌وێوه ره‌وانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی گه‌رمیان كراوه و كه‌له‌پچه كراوه‌ته ده‌ستى و فشاری لێكراوه بۆ واژوكردنى به‌ڵێننامه‌یه‌ك، به‌ڵام ئاماده نه‌بوه و واژوى نه‌كردوه.
دواى راگرتنى له‌م دۆخه‌دا بۆ ماوه‌ى زیاتر له 3 كاتژمێر، دواتر ئازاد كراوه.
ئێمه به توندى ئیدانه‌ى ئه‌م ره‌فتاره‌ى هێزه‌كانى ئاسایش ده‌كه‌ین و پێیانوایه به‌م كاره‌یان په‌ڵه‌یه‌كى شه‌رمه‌زارییان سه‌رباری ره‌فتاره‌كانیان كرد. داواش له پارله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری و داواكارى گشتى و لایه‌نه حكومیه‌كان و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانى پاراستنى مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌م بێڕێزى و توندوتیژی و ره‌فتاره نه‌شیاوه‌ى ئاسایش به ده‌نگ بێن و لێپێچینه‌وه بكه‌ن.
رادیۆی ده‌نگ
6ـى ئابی 2022
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان