رادیۆی ده‌نگ
له كۆبونه‌وه‌یه‌كى كراوه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، گفتوگۆیان له‌باره‌ى دیارترین ئه‌و كێشانه كرد كه پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبونى سنوره‌كه هه‌یانه، هه‌روه‌ك تێبینی و سه‌رنجه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
كۆبونه‌وه كراوه‌كه یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ پێی هه‌ستا له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی NED، تیایدا به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، لێپرسراوى نوێنه‌رایه‌تى گه‌رمیانى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و مامۆستاى زانكۆ و به‌شێك له نوێنه‌ر و به‌شدارانى پرۆژه نیشتهجێبونهكانى سنورى گه‌رمیان به‌شدار بون.
له كۆبونه‌وه كراوه‌كه‌دا، به‌شداران به وردیی ئه‌و كه‌موكورتی و كێشانه‌یان خسته‌ڕو كه پرۆژه‌كانیان هه‌یانه، هه‌روه‌ك سه‌ره‌نجی خۆیان له‌باره‌ى ئه‌و كێشانه و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى حكومه‌ت له‌وباره‌وه باسی لێوه‌كرا.
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان ئه‌و سهرنجانهیان خسته‌ڕو، كه له‌باره‌ى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبونه‌وه هه‌یانبو له سنوره‌كه‌دا، تێبینیهكانیشیان روبه‌ڕوى به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان كرده‌وه.
هاوكات رێبوار محه‌مه‌د ساڵح، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی یاسا، هه‌ندێك سه‌رنجی گشتى له‌باره‌ى كێشه یاساییه‌كانى ئه‌م بواره خسته‌ڕو.
هه‌روه‌ك نوێنه‌رانى سه‌ندیكاكانیش قسه و تێبینی خۆیان و ئه‌و كارانه‌ى ئه‌وان كردویانه له‌م بواره‌دا، ئاماژه پێدا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، وه‌ڵامى ئه‌و پرسیار و تێبینیانه‌ى دایه‌وه كه ئاراسته‌ى كرابون.
ئه‌مه سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ى كراوه‌یه كه یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌مساڵدا و له‌پاڵ چالاكیه‌كانى دیكه پێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ئه‌و كێشه خزمه‌تگوزارییانه‌ى حكومه‌ت و دانیشتوانى سنوره‌كه روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سنودقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی، كارى چاودێریی حكومه‌ت و ئاماده‌كردنى راپۆرتى قوڵ و ئه‌نجامدانى چالاكی جۆراوجۆری وه‌كو: كۆبونه‌وه، گفتوگۆ، سیمینار و كۆنفرانس له‌سه‌ر كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به حكومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی له سنورى گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات.





- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان