رادیۆی دەنگ
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان لەبارەی گرفتەکانی کەرتی پەروەردە لە سنوری کفری لەگەڵ بەڕێوبەری پەروەردەی کفری و ژمارەیەک لە بەڕێوبەری قوتابخانەکانی سنوری کفری گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا.
لە گفتوگۆکەدا ئەحمەد حەمید، سەرپەرشتیاری یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان باسی لەوەکرد، کە دەیانەوێت فۆکسی زیاتر بخرێتە سەر گرفتەکانی کەرتی پەروەردە بە تایبەتی پێداویستی قوتابخانەکان و ئەو گرفتانەش لە دواین راپۆرتی یەکەکە و لە گفتوگۆکەشدا باسکراوە بە فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
دواتر ئیسماعیل سەمین، بەڕێوبەری پەروەردەی کفری ئاماژەی بەوەکرد: سەرجەم گرفتەکانیان ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان کردوە و بڕیاردراوە بەشێک لە قوتابخانەکان نۆژەن بکرێتەوە.
بەڕێوبەری قوتابخانەکانی کفری جەختیان لەوەکردەوە کە بەشێکی کارەکانیان رایی ناکرێت یان درەنگ رایی دەکرێت و هۆکاری ئەوەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کارەکان لە رێگەی پەیوەندی تاکە کەسیەوە رایی دەکرێت.
هەروەک ئەوەشیان خستەڕو کە زۆرینەی قوتابخانەکانیان کۆنن و لە توانای قوتابخانەکە زیاتر قوتابی تێدایە و ئەمەش گرفتی بۆ شێوازی خوێندنیان دروستکردوە بە تایبەتی بۆ سیستەمی کوێی خوێندن.
یهكهى چاودێریی حكومهتى خۆجێی گهرمیان، یهكهیهكى بهدواداچون و لێكۆڵینهوه و چاودێریی رۆژنامهوانى سهر به رادیۆی دهنگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئهمریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و بهدواداچون لهبارهى بابهت یان پرسێكى پهیوهندیدار به حكومهتى خۆجێی گهرمیان بڵاودهكاتهوه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئهو بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان