
رادیۆى ده‌نگ
له‌باره‌ى پلانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانی كه‌لار له مامەڵەکردن لەگەڵ زهوىە نایاب و گرانبه‌هاکانی شارەکە، چالاكوانانى كه‌لار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار گفتوگۆیەکی کراوە دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە (٢٣/ ١٠/ ٢٠٢١)، یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان گفتوگۆیەکی کراوەی لە نێوان چالاكوانانى كه‌لار و سه‌رۆكى شاره‌وانى كهلارى به‌ڕێوه‌برد كه تایبه‌ت بو به پرسی چۆنیه‌تى مامەڵەی شارەوانی لەگەڵ زەویە گرانبەھا و نایابەکان و پلانەکانیان بۆ داھاتو لەوبارەوە.
له گفتوگۆکەدا كه ژماره‌یه‌ك چالاكوانى شارى كه‌لار له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار تێیدا به‌شداربون، شێوازى پێدانى زه‌وى به كۆمپانیاكان و چۆنیه‌تى فرۆشتنى زه‌وییه نایابه‌كانى شارى كه‌لار گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
چالاكوانان به وردى ئه‌و تێبینى و ره‌خنانه‌یان خستەڕو كه له ماوه‌ى پێشودا هه‌یانبوه له‌باره‌ى شێوازى پێدانى زه‌وى به كۆمپانیاكان، باسیان لەوەکرد زۆرجار زەویەکان بە نرخێک دەدرێن کە کەمترە لەوەی لە بازاڕ دا ھەیە، ھەروەک پرسیاریان لەبارەی ئەو ئالیەت و رێکارانە کرد کە زەویەکانی شارەکەی پێ دابەش دەکرێت، لەو روەشەوە پێشنیار و چاره‌سه‌ره‌كانیان خسته‌ڕو.
هاوكات ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، وه‌ڵامى تێبینى و ره‌خنه‌ى به‌شدارانى گفتوگۆکەی دایه‌وه و باسى له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌ویانه‌دا یاسا رێكاره‌كانى بۆ دیاریكردون و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیارى كراون، بەشێک لەو زەویانە بە یاسای وەبەرھێنان دەدرێن، بەشێکی تریشی بە زیادکردنی ئاشکرا.
باسیلەوەشکرد: پلانیان ھەیە بۆ زەویەکانی دیکە و لەنێوی دا زەویەکانی تەنیشت روباری سیروان، لەوروەشەوە بەڵێنی دا کە لە داھاتودا گفتوگۆی تر ئەنجام بدەن لەگەڵ چالاکوانان و چین و توێژەکان و رایان بەھەند وەربگرن.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگە به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى و به دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى پەیوەست بە حکومەت دەکات لە گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى بڕیاره‌كه‌ى قایمقامیه‌ت هێشتا فه‌رمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه نوێیه‌كانى كه‌لار ده‌رنه‌چوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
-
هەواڵ13 كارگه‌ی چه‌و و لم له گه‌رمیان كراونه‌ته كهساره
-
زۆرترین بینراوەکان