رادیۆی ده‌نگ
ئه‌مڕۆ (19/8/2021) له قه‌زاى كه‌لار، دوه‌مین كۆنفرانسی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چو كه ته‌وه‌ره‌كه‌ى تایبه‌ت بو به پرسی چاودێرییكردنى حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا (20) به‌رپرسی حكومی و چالاكوانى مه‌ده‌نی گه‌رمیان به‌شدارییان كرد، تیایدا له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى 2 وۆركشۆپه‌وه، تاوتوێی ئاستى پرسی چاودێریی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه كرا، هه‌روه‌ك راسپارده و پێشنیازیش بۆ باشتركردنى پرۆسه‌كه خرایه‌ڕو.
به‌شداران له‌باره‌ى كێشه و ئالهنگارییهكانى به‌رده‌م پرسی چاودێرییكردنى حكومه‌ت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه گرفت و ئاسته‌نگى زۆر هه‌یه، چ له روى یاساییه‌وه كه ئه‌م بواره رێكنه‌خراوه، چ له روى رێكاری ئیدارییشه‌وه.
هه‌روه‌ك ئهوهاین خسته‌ڕو لێكتێنهگهیشتنێكى زۆر هه‌یه له نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پرسی چاودێرییكردن دا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه ئه‌زمونى كه‌م هه‌یه له سنوره‌كه‌دا و هۆشیاری پێویستیش له‌مڕوه‌وه نییه.

له ته‌وه‌رێكى تری هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى له پرسی چاودێرییدا، ئاماژه به‌وه‌درا كه نه‌بونى متمانه یه‌كێكى تره له كێشه‌كان، به‌وه‌ى به‌شى پێویست په‌یوه‌ندییان نییه و متمانه‌یان به یه‌كتری نیه، له‌كاتێكدا گرنگه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و حكومه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌كى به‌رده‌وامى باش دا بن.
مه‌ركه‌زیه‌ت و ناوه‌ندێتى له بڕیاردا، یه‌كێكى تر بو له كێشه‌كانى پرسی چاودێریی.
له به‌شى دوه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا، باس له چاره‌سه‌ر و پێشنیازه‌كان كرا بۆ باشتركردنى پرسی چاودێریی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیه‌وه، له‌وانه: هەبونی پشتیوانی یاسایی بۆ پرۆسەی چاودێری به ده‌ركردنى یاسا و رێنمایی تایبه‌تمه‌ند، هەبونی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنى زیاتر و دروستکردنی متمانەو لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردولا، بره‌ودان به رۆحی هەماهەنگی و ئه‌نجامدانى چالاكی و کۆبونەوە و كۆنفرانسی بەردەوامی نێوان حکومەت و کۆمەڵی مەدەنی، دروستکردنی بۆردی راوێژکاری لەنێوان حکومەت و کۆمەڵی مەدەنی، پۆلێن‌کردنی تایبەتمەندی رێکخراوەکان بۆ پرۆسەی چاودێری و چاودێریكردن بەپێی پسپۆڕی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان