رادیۆى ده‌نگ
له‌باره‌ى یه‌كخستنى هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌نجامدانى چالاكیهكان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى گه‌رمیان یه‌كه‌ى چاودێرى له‌گه‌ڵ گروپى گه‌شه‌ى گه‌رمیان كۆبوه‌وه.
گروپى گه‌شه‌ى گه‌رمیان كه گروپێكى مه‌ده‌نیه‌و له ماوه‌ى پێشودا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوسى گه‌رمیانیه‌وه دروستكراوه بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى و فشارى مه‌ده‌نى بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى سنورى گه‌رمیان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان باسى له‌و راپۆرت و به‌دواداچونانه كرد كه له‌ماوه‌ى پێشودا له‌سه‌ر گرفته‌كانى گه‌رمیان ئه‌نجامیانداوه.
هاوكات ئه‌ندامانى گروپه‌كه، جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌توانن پێكه‌وه و له رێگه‌ى سود وه‌رگرتن له راپۆرته‌كانى یه‌كه‌ى چاودێرییه‌وه چالاكیه‌كانیان دابڕێژن و بتوانن وردتر له‌سه‌ر گرفته‌كان بوه‌ستن.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان