رادیۆى ده‌نگ
رێژه‌ى سه‌وزایی له گه‌رمیان به شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌مه و ته‌نها له سه‌نته‌رى شاره‌كان رێژه‌ى سه‌وزایی تا راده‌یه‌ك زیادكراوه، لە گفتوگۆیەکدا باس لە زاڵبون بەسەر ئەم گرفتەدا کرا.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له راپۆرتى ژماره ٢١ى دا به وردى كۆى گرفته‌كان و رێژه‌ى سه‌وزایی له گه‌رمیان بڵاوكردوه‌ته‌وه. بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی زاڵبون بەسەر ئەو گرفتانە و تێپەڕاندنی وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتوە، یەکەکە گفتوگۆیەکی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و شارەزا رێکخست.
له گفتوگۆكه‌دا هه‌ریه‌كه له: ره‌شید به‌كر- به‌ڕێوبه‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان، نیهاد وه‌لى- لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، ئارام نه‌جمه‌دین- به‌رپرسى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار و عهبدلمتهلیب ره‌فعه‌ت- مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان بەشداربون.
به‌رپرسانى به‌شى باخچه‌كان و دارستان و پاوان، هۆكارى کەمی سەوزایی لە ناوچەکەدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه بودجه‌ى تایبه‌ت به زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزایی نیه و كه‌مى كارمه‌ند یه‌كێكى دیكه‌یه له گرفته‌كانیان.
بە گشتی بەشداران باسیان له‌وه‌شكرد: كه پێویسته خه‌مى زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی ببێته خه‌مێكى گشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنى رێژه‌كه یه‌كبخرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان