رادیۆی دەنگ
به وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان له گه‌رمیان نه به‌رێوبه‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان هه‌یه نه بودجه‌ی ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش بۆ سنوره‌كه خه‌رجده‌كرێت كه هۆكاره بۆ چاككنهكردنهوهى رێگاوبانه‌كان.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان له كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: كه یه‌كێك له هۆكاره سهركیهكانى خراپى رێگاوبانهكانى گه‌رمیان چاكنهكردنهوهى رێگاوبانهكانه كه له توانانى بهڕێوبهرایهتیهكهى ئه‌واندا نیه.
وتیشى: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان له سلێمانى هه‌یه، به‌ڵام له گه‌رمیان نیه و جگه له نه‌بونى بهڕێوبهرایهتیهكه بودجه‌ى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانهكانیش خه‌رجناكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پرۆژانى راگیراون له سنورى بهڕێوبهرایهتیهكهیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام خه‌رجكردنى پاره بۆ پڕۆژه‌كان له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه.
هاوكات دلێر حه‌سه‌ن، ئه‌ندازیار و به‌رپرسى پرۆژه‌كانى شاره‌وانى كه‌لار له‌باره‌ى گرفتى شه‌قامه‌كانه‌وه باسى له‌وه‌كرد: گرفتیان له كۆنترڵكردنى شه‌قامه‌كان هه‌یه وه‌ك له نه‌بونى شه‌قام، هه‌روه‌ك وتیشى: سه‌رقاڵى دیزاینكردنى چه‌ند رێگایه‌كن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵخى ناوشارى كه‌لار.
چالاكوانانیش له‌باره‌ى گرفته‌كانه‌وه بۆچونه‌كانى خۆیان خسته‌ڕو باسیان له‌وه‌كرد كه پێویسته كۆى هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێن بۆ ته‌واوكردنى رێگا سه‌ره‌كیه‌كانى نێوان شاره‌كان به تایبه‌تى رێگاى كه‌لار-سلێمانى و كه‌لار- كفرى.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه: كه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ فشاركردن و چاككردنى شه‌قام و رێگاوبانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كه‌ى چاودێرى بۆ به‌دواداچونى راپۆرتى گرفتى شه‌قام و رێگاوبانهكانى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ عه‌دنان خه‌لیل، به‌رێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان و ئه‌ندازیار دلێر حه‌سه‌ن، به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كانى شاره‌وانى كه‌لار و چالاكوانان سامان عه‌زیز، نهبهرئهحمهد و زمناكۆ یه‌حیاى كۆبوه‌وه راپۆرتى یه‌كه‌كه و گرفتى شه‌قام و رێگاوبانه‌كان تاوتوێكران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان