
رادیۆى ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان گرانى نرخى زه‌وییه‌كان به تایبه‌ت له نزیك شاره‌كان و نه‌بونى دادگایه‌كى تایبه‌ت به زیاده‌ڕۆیی به هۆكارى زیادبونى زیادهڕۆییهكانى سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان داده‌نێت.
یه‌كه‌ى چاودێرى پرسى زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان كه له راپۆرتى ژماره‌ى ١٩ى یهكهكهدا به وردى خراوه‌ته رو به ئاماده‌بونى شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان و ئاراز محه‌مه‌د، چالاكوان تاوتوێ كرد.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: «ئه‌و جیگانهى كه زیاده‌ڕه‌وى ده‌كرێته سه‌رى دوره ده‌ست نین، به‌ڵكو له شوێنى نزیكن به‌تایبه‌ت قه‌زاى كه‌لار گه‌وره‌ترین گرفتمان هه‌یه و بوه به دیارده، ئه‌و فشاره زۆره‌ى كه له‌سه‌رمانه بۆ بابه‌تى گه‌شتیارییه».
وتیشى: به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه هه‌یه ده‌بێت داگایهكى تایبه‌ت به زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له نێو دادگاكانى هه‌رێم دابنرایه، به‌ڵام ئه‌و دادگایه به رونى له‌گه‌ڵمان نیه، دادگایه‌كى راسته‌وخۆ و خێرامان نیه كه شته‌كان یه‌كلابكاته‌وه، هه‌ر بۆیه لێره‌دا بڕگه‌ى دادگاكه لاوازه زیاده‌ڕۆیش له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان زیادى كردوه ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
هاوكات ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان باسى له‌وه‌كرد: له ماوه‌ى 3 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا كه ده‌ست به‌كاربوم ده‌ستمان گرتوه به‌سه‌ر 9 ئامێرى هه‌ڵكه‌ندنى بیردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسى زیاده‌ڕه‌وى هه‌یه به‌تایبه‌ت له بیره‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامێرى بێده‌نگ هه‌یه و ئه‌چینه سه‌ر شوێنه‌كه نازانیت كه له كاردایه و له نێو ژورێك دایان ناوه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێژهیهكی مه‌ترسیدار.. رۆژانه له كه‌لار 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌فیڕۆ ده‌درێت
-
-
هەواڵدواى بڕیاره‌كه‌ى قایمقامیه‌ت هێشتا فه‌رمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه نوێیه‌كانى كه‌لار ده‌رنه‌چوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان