رادیۆى ده‌نگ
كاره‌باى گه‌رمیان پلانى بۆ راكێشانى كاره‌با بۆ ٢٠ گوندى گه‌رمیان داناوه و هه‌روه‌ك به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك به‌شى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو كراوه و كه‌وتوه‌ته كار.
یه‌كه‌ى چاودێرى بۆ به‌دواداچونى راپۆرتى ژماره‌ى نۆى یه‌كه‌كه كه تایبه‌ته به گرفته‌كانى كاره‌با له گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان كۆبوه‌وه.
له باره‌ى ئه‌و راسپاردانهى له راپۆرتى یهكهكهدا ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان كرابو، به‌رێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: ئه‌وه‌ى كه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا بوه جێبه‌جێكراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: 85% گەرمیان پێوەری کارەبای زیرەکی بۆ بەستراوە، لە رێکەوتی (١/٣/٢٠٢١) پێوەرەکە کەوتۆتە کار لەسەر ئەو سیستەمە پارەی کارەبا وەردەگرین.
هه‌روه‌ك باسى له‌وه‌شكرد: بەشی زۆری ئەوەی ماوەتەوە، گوندەکانن چونکە شەبەکەی تۆڕى زێن لەوێ نیە، بەڵام کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە بیگەیەنێت بە دورترین شوێن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: لەو 43 گوندەی کارەبایی نیشتیمانیان نەبو بۆ سێ گوندیان لە پارەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کارەبایان بۆ راکێشرا، بۆ چل گوندەکەش دابەشکاریان کردوە 20 گوندیان جیاکردوەتەوە کە هەریەکەیان سەروی هەشت ماڵی تێدایە ئیدارەی گەرمیان بەڵێنی داوە لەو بوجەیەیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دەینێرێت پێش هەموشتێک کارەبا بۆ ئەو گوندانە رابکێشێت.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان