رادیۆى ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بۆ به‌دواداچون ده‌كات له‌باره‌ى راپۆرتى ژماره پێنجى یه‌كه‌كه‌وه كه له باره‌ى (كه‌رتى سوته‌مه‌نى له‌گه‌رمیان) ئاماده‌كرابو، به‌رێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكامى گه‌رمیانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه كاریان له‌سه‌ر راسپارده و ده‌رئه‌نجامه‌كانى راپۆرته‌كه كردوه.
ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٤/٢/٢٠٢١)، تیمی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، کۆبونەوەیەکەی لەگەڵ بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، یادگار فەتاح، ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی بەڕێوبەرایەتی ناوبراو گرتویەتیە بەر لە بواری سوتەمەنی دا، پاش بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی تایبەت لەلایەن یەکەی چاودێرییەوە لە مانگی (4)ی ٢٠٢٠.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: به‌دواداچونیان بۆ به‌شى زۆربه‌ى راسپارده‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانى راپۆرتەکەی یەکەی چاودێریی كردوه و كاریان له‌سه‌ر كردوه، به تایبه‌تى بابه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌كان و دروستكردنى كۆگاى سوته‌مه‌نى له گه‌رمیان.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی تایبەت پێکھاتوە و ژمارەیەک کۆبونەوەی ئەنجامداوە و بەمنزیکانە دەرەنجامیان دەبێت.
وتیشى: یه‌كێكى دیكه له خاڵه‌كانى راپۆرته‌كه كه جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، بونی به‌نزینى قاچاخه، كه كاریان له‌سه‌ر كردوه و ئێستا حاڵەتەکە له گه‌رمیان نه‌ماوه.
راپۆرتی پێنجه‌مى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان تایبه‌ت بو به به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌ى كه‌رتى سوته‌مه‌نى له‌گه‌رمیان و دیارترین ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یانه، ھەروەھا باسکردنی مامه‌ڵه‌كردنى حكومه‌ت لەگەڵ کێشەکانی ئەو کەرتەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان