رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ى گه‌نج له حكومه‌ت دا له گه‌رمیان، له سه‌روبه‌ندى رۆژى جیهانى گه‌نجان به‌ڕێوه‌برد.
له‌گفتوگۆكه‌دا هه‌ریه‌كه له (ده‌رون عومه‌ر) به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، (یادگار فه‌تاح) به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، (هونه‌ر عه‌لی) چالاكوان و (سایه حه‌مید) رۆژنامه‌وان به‌شداربون و گفتوگۆیان له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی گه‌نج له حكومه‌ت دا كرد.
سه‌ره‌تا هه‌ردو به‌ڕێوبه‌ره‌كه باسیان له ئه‌زمونى خۆیان كرد له‌و دو ده‌زگایه‌ى به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، ئاله‌نگارییه‌كانی به‌رده‌میان خسته‌ڕو، هاوكات هه‌نگاوه‌كانى كاركردنى خۆیشیان گێڕایه‌وه. جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه بونى گه‌نجان له حكومه‌ت و جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدا زۆرگرنگه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نا كه ته‌نها تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و كه‌سانه گه‌نج بونهكهیان بێت، به‌ڵكو بڕوانامه و ئه‌زمون و پاشخان و وردبون لهكارهكانیش دا گرنگ و پێویسته.
هاوكات هه‌ردو رۆژنامه‌وان و چالاكوانهكهش هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆیان بۆ ئه‌م به‌شدارییه كرد و به‌گشتى ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه بونى گه‌نجان له حكومه‌ت دا، واده‌كات بزاوت و جوڵه‌ى زیاتر له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ك به‌شداریی گه‌نجان له حكومه‌ت دا له سنورى گه‌رمیان، به رای ئه‌وان راده‌ى تێكهڵبونى به‌رپرسانیان به هاوڵاتیان و كێشه‌كانیان باشتر كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان