
رادیۆی ده‌نگ
له سه‌روبه‌ندى یادی رۆژنامه‌گه‌رى كوردیی دا، رۆژنامه‌نوسانى مێینه له راپرسیه‌كدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاله‌نگارییانه ده‌كه‌ن کە لە پیشەکەیان دێتە رێ‌یان و ئاشكراى ده‌كه‌ن كه دڵخۆشن به كاره‌كه‌یان، سه‌رباری ئه‌وه‌ى روبه‌ڕوى هەندێک ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تى لە هه‌وڵدان بۆ ناوزڕاندنیان.
یەکەی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەی نەوژین كه دو پرۆژەی (رادیۆی دەنگ)ن و بە پاڵپشتی سندقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی "NED" دامەزرێنراون، له سه‌روبه‌ندى یادى رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی دا، راپرسیه‌كیان له‌نێو رۆژنامه‌نوسانى مێینه له گه‌رمیان ئه‌نجامداوه.
له راپرسیه‌كه‌دا رۆژنامه‌نوسان به وردى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی پیشه‌یی خۆیان و ئه‌و ئاسته‌نگانه كردوه كه له میانه‌ى كاركردنیان دا دێته رێ‌یان.
به‌پێی راپرسیه‌كه، زۆرینه‌ى رۆژنامه‌نوسانى مێینه له ده‌زگا رادیۆییهكاندا كارده‌كه‌ن و لایه‌نداری زۆربه‌ى ده‌زگاكانیش حزبین، هه‌روه‌ك زۆرینه‌یان به پێی موچه‌ى مانگانه كارده‌كه‌ن و كاری دیكه‌شیان نیه.
هه‌ر له راپرسیه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه زۆرینه‌ى رۆژنامه‌نوسانى مێینه‌ى سنوره‌كه كارى بێژه‌رى و پێشكه‌شكاری ده‌كه‌ن، هاوكات ئاستى ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆیان بۆ وه‌رگرتنى به‌رپرسیارێتى مامناوه‌نده، ئه‌گه‌رچی هیچ ده‌زگایه‌كى میدیایی سنوره‌كه نیه و له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
هه‌روه‌ك له به‌شێكى تری راپرسیه‌كه‌دا، رۆژنامه‌نوسانى مێینه باس لهوهدهكهن كه تاڕادەیەک هه‌ست به جیاوازیی ره‌گه‌زی ده‌كه‌ن له کارەکەیان، هه‌روه‌ك ئاماژه بهوهشدهكهن كه بەهۆی کاری رۆژنامەوانیەوە هەوڵی لەکەدارکردن و ناوزڕاندنیان دراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێژهیهكی مه‌ترسیدار.. رۆژانه له كه‌لار 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌فیڕۆ ده‌درێت
-
-
هەواڵدواى بڕیاره‌كه‌ى قایمقامیه‌ت هێشتا فه‌رمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه نوێیه‌كانى كه‌لار ده‌رنه‌چوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان