راگهیهنراوى رادیۆی دهنگ
"9 ساڵ بەسەر روداوی تاڵانکردنی رادیۆی دەنگ تێدەپەڕێت و دۆسیەکە ھێشتا لە دادگایە"
لە بەرەبەیانی ٦ی ئاداری ٢٠١١، ژمارەیەک چەکدار کە جلی فەرمیان لەبەردا بوە، ھەڵیان کوتایە سەر بینای رادیۆی دەنگ لە ناوبازاڕی شاری کەلار و بەشی زۆری کەرەستەکانیان تاڵانکرد و بەشێکی تریشیان شکاند، ھەمو ئەمانەش بۆ ئەوەی رادیۆکە لە پەخش و کارکردن بوەستێنن.
دوای ٩ ساڵ لەو روداوە، تائێستا دۆسیەکە لە دادگایە و بەرەوپێشەوەچونێکی ئەوتۆی تێدا بەدیی نەھاتوە، گەرچی ھەر لە یەکەم رۆژەوە رادیۆی دەنگ دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی سنورەکەی بە دەست ھەبون لەو تاوانە تۆمەتبار کرد و لە ساڵیادی نۆھەمینیشی دا جەخت لە ھەمان قسە دەکەینەوە، بهڵام هێشتا هیچ رێكارێك بهرامبهر ئهو لایهنانه نهگیراوهتهبهر.
خۆشبەختانە ئەم ھەوڵە وهكو ههوڵهكانى پێشوتریان بۆ كپكردنى دهنگهكهمان، نەزۆک بو، ئهوان ئەگەرچی توانیان بۆ ماوەیەکی کاتیی پەخشی رادیۆکەی رابگرن، بەڵام نهیانتوانى ببنه ھۆی وەستانی پرۆژەکە، بهڵكو بەپێچەوانەوە بە پاڵپشتی ئازادییخوازان زیاتر بەرەوپێشتر چوین.
سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادیی و دەنگی ئازاد، سوپاس و دەستخۆشی بۆ ھەمو ئەوانەی ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی رادیۆکەمان و بەتایبەت لەکاتی ئەو روداوەدا پاڵپشت و پشتیوانمان بون.
رادیۆی دەنگ
٦ی ئاداری ٢٠٢٠
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان