
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، دوه‌م راپرسی خۆی له‌مساڵدا ئه‌نجامدا و راپرسیهكهى ئه‌مجاره تایبه‌ته به زانینی ئاستى به‌شداریی ژنانى گه‌رمیان له حكومه‌ت دا.
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ته به گرنگییدان به رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه مرۆڤ تیایدا چه‌ق ده‌بن، ئیتر چ له روى چالاكی رۆژنامه‌وانى وه‌كو به‌رهه‌مهێنانى به‌رنامه و بابه‌تى رۆژنامه‌وانى، یاخود له‌رێگه‌ى چالاكی دیكه‌ى وه‌كو كه‌مپین و كردنه‌وه‌ى خول و راهێنان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى راپرسی و سیمینار و ...هتد.
له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى دا به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED)، له پرۆژه‌ى ساڵی 2018 - 2019 دا دو راپرسی دیارییكردبو كه ئه‌نجامی بدات، یه‌كه‌میان كه‌له‌مانگى شوبات ئه‌نجامدرا، تایبه‌ت بو به زانینی رای رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان له پێدانى زانیاریی پێیان له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمیه‌كانه‌وه، دوه‌میشیان كه ئه‌م مانگه "ته‌موزی 2019" ئه‌نجامدراوه، تایبه‌ته به زانینی ئاستى به‌شداریی ژنانى گه‌رمیان له حكومه‌ت دا.
رێناس ساڵه‌ح، رێكخه‌رى یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، له‌وباره‌وه راگه‌یاند: ئامارێكى ورد له‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ژن له گه‌رمیان دا له‌به‌رده‌ست نیه، به‌ڵام پێدراوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن رێژه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى پۆستى باڵاى حكومییان له سنوره‌كه‌دا هه‌یه، زۆر كه‌م و دیارییكراوه، ئه‌مه‌ش شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ناو به‌ش و هۆبه‌كانیش، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ژنان تاچه‌ند به‌شداریی فیعلین له بڕیار و پلان و پرۆژه حكومیه‌كان دا و تاچه‌ند جیاكارییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت به‌هۆی لایه‌نى رهگهزییانهوه، راپرسیهكمان ئه‌نجامداوه.
رونیشیكرده‌وه: راپرسیه‌كه له‌رێگه‌ى فۆرمی چاپكراوه بوه، به‌شێوه‌یه‌ك له راپرسیه‌كه‌دا 100 فۆرم له (5) به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى (گەشتوگوزار، شارەوانیەکان، چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ و رۆشنبیری و هونەر) و (2) به‌ڕێوبه‌رایه‌تى (چاودێریی بازرگانی و ئاوی دەوروبەری گەرمیان) و (1) فەرمانگە (ژینگەی گەرمیان)، کە بارەگایان لە قەزای كه‌لارە دابه‌شكراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: زه‌مینه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نهێنى و به‌بێ فشار بۆ هه‌مو به‌شداران ره‌خسێنراوه به هاوكارى ده‌زگاكانیان، بۆ ئه‌وه‌ى دروستترین و واقیعیترین بژارده هه‌ڵبژێرن و به‌وپێیه‌ش ده‌ره‌نجامه‌كان له راستییه‌وه نزیكتر بن.
(رێناس ساڵه‌ح) سوپاسی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و فەرمانگانهی كرد كه راپرسیهكهیان تێدا ئه‌نجام دراوه به‌وه‌ى هاوكارێكى باش بون بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌مان.
وتیشی: به‌هیواین ئامانجه‌كه‌مان پێكابێت و راپرسیهكهشمان دهرخهرێكى راسته‌قینه‌ى بۆچون و خواستى ژنانى فه‌رمانبه‌رى گه‌رمیان بوبێت، بۆ هه‌ر ره‌خنه و تێبینی و سه‌رنجێكیش، ده‌رگامان واڵایه و پێی گه‌وره ده‌بین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌نجام و وردەکاریى راپرسیه‌كه، كلیك له‌م فایله‌ى لایخواره‌وه بكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانه‌ى كارتى نیشتیمانیان نییە ده‌توانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكه‌ن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گه‌رمیان شوقە وەربگرن یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان