رادیۆی دەنگ ـ یەکەی وزە
راپۆرتی: هونەر شێخ لەنگەری
کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە خۆی دەبینێتەوە لە سێ بیرە نەوت، لە ناحییەی سەرقەڵای سەر بەقەزای کفری، ڕێژەی دەرهێنانی زیاد کردووە بۆ 33 هەزار بەرمیل نەوت لە 24 کاتژمێردا.
ڕێژەکە لە زیاد بوندایە چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بیری (سەرقەڵا 3) کە بەبیری نەوتی کەواچەرموو ناساوە دەرهێنانی تێداکراوە ئێستا ئەویش ڕەوانە دەرێت بۆ پارێزگای هەولێر.
پێکهاتەی کێڵگەی نەوتی گەرمیان.
ناوی بیرە نەوتەکان و شوێنیان:
1 ــ سەرقەڵا یەک : دەکەوێتە ناو گوندی حەسیرە، دەرهێنانی نەوت بەردەوامە.
2 ــ سەرقەڵا دوو : دەکەوێتە نێوان گوندی ملە سورە و حەسیرە، دەرهێنانی نەوت بەردەوامە.
3 ــ سەرقەڵا سێ : نوێترین بیرە نەوتە دەرهێنانی نەوتی لێبکرێت و دەکەوێتە گوندی کەواچەرموو.
لەئێستاشدا ئەو کۆمپانیایەی کە کاری هەڵکۆڵین و دەرهێنانی نەوت دەکات لە سنورەکە، لە پلانیدایە کە بیری سەرقەڵا چوار هەڵکەنێت دەکەوێتە نێوان گوندەکانی کارێزە و کەواچەرموو.
هەروەک کۆمپانیاکە لە پلانیدایە لە ماوەکانی داهاتوو ڕێژەی دەرهێنانی نەوت زۆر زیاد بکرێت و پەرە بە هەڵکەندنی بیرەنەوت و دەرهێنان بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان