
رادیۆی دەنگ
به‌شێك له كچان و ژنان له‌رێگه‌ى گروپ چاته‌كانى نێو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكه‌وه بیر و ڕا ده‌گۆرنه‌وه و چالاكى رۆشنبیرى ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌رێگه‌یه‌كى گونجاو بۆ ده‌ربازبونى كچان و ژنانى گیرۆده بوو به‌كلتورى خێڵ ، له‌كۆت و به‌نده عه‌شایه‌ریه‌كان داده‌نرێت.
زۆرێك له‌كچان و ژنان له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیانه‌وه بوارى ده‌رچوون و به‌شدارى كردنیان له‌كۆڕ و سیمیناردا پێ‌نادرێت ، هه‌ربۆیه ره‌نگه ئه‌و گروپ چاتانه جێگه‌ى كۆڕ كۆبونه‌وه رۆشنبیریه‌كانیان بۆ بگرێته‌وه ، گه‌ر بۆ گفتووگۆى لاوه‌كى و كات به‌سه‌ربردن به‌كاریان نه‌هێنن.
دانانى گروپ چات له‌نێو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكدا بووه‌ته دیارده ، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر كۆمه‌ڵه كچ و ژنێكى هاوڕێ یان هاوپیشه گروپ چاتێكێكى تایبه‌تیان بۆ خۆیان داناوه و له‌رێگه‌یه‌وه ، به‌رده‌وامى به په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان ده‌ده‌ن.
به‌پێى وته‌ى ئه‌دمینى گروپ چاته‌كان ، ئامانجیان له‌دانانى ئه‌و گروپ چاتانه لایك و كۆمێنت كردن نیه بۆ یه‌كترى ، به‌ڵكو ئه‌نجامدانى كار و چالاكى و گۆڕینه‌وه‌ى بیڕوایه ، هه‌روه‌ك له‌رێگه‌شیانه‌وه ئامۆژگارى و هاوكارى یه‌كترى ده‌كه‌ن .
هێشو فه‌تاح كه ئه‌دمینى یه‌كێك له‌گروپ چاته‌كانى نێو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكه، وتى: "زیاتر له دووساڵه گروپ چاتێكمان داناوه و ئامانجمان له‌و كاره ، دروستكردنى مینبه‌رێكى بیر و ڕا گۆرینه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كچ و ژنانه‌ى له ماڵه‌وه‌ن و بوارى ده‌رچوون و تێكه‌ڵاوى كردنیان نیه."
به‌پێى وته‌ى خۆى ، گروپه‌كه‌ى هێشو چوار ئه‌دمین و زیاتر له په‌نجا هه‌زار ئه‌ندامى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هه‌یه ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداربوه‌كانى به‌شدار ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆست و رێنمایى كردنى هاورێكانیان.
ئاڵا محه‌مه‌د، كه دانیشتوى شارى كه‌لار و ئه‌ندامى گروپه‌كه‌یه، ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌كاره‌كانیان كه له‌رێگه‌ی گروپه‌كه‌وه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكاریه بۆ ماڵانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت."
ئه‌ندامانى گروپه‌كان، هه‌فتانه ژیان و ئه‌زمونى خانمێكى سه‌ركه‌وتو ده‌خه‌نه به‌رباس و گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كچ و ژنێك مافى وروژاندنى پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى هاورێكانیشى هه‌یه.
هێشو فه‌تاح ، باسیله‌وه‌شكرد شه‌وانى كۆتایى هه‌فته به‌رنامه‌ى راسته‌وخۆیان هه‌یه و ژیانى تایبه‌تى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى گروپ ده‌خه‌نه به‌رباس و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌ش بۆ گرفته‌كانیان ده‌ده‌ن ، وتى"له‌به‌رنامه‌كانماندا چه‌ندین هاورێ راسته‌وخۆ بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و بینه‌رى راسته‌وخۆشمان گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ى 18 بۆ 20 هه‌زار كه‌س ."
گوڵاڵه عه‌لى، ئه‌ندامێكى تر‌ى گروپه‌كه‌ى هێشوه و له‌شارى سلێمانى داده‌نیشێت ، جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى سودێكى زۆرى له‌گروپه‌كه‌ى بینیوه و به‌ته‌واوه‌تى له كێشه‌كانى خانمان تێگه‌یشتووه.
وتیشی: "گروپ چاته‌كان زۆر سود به‌خشن و خه‌رمانى زانیاریه‌كانمان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كه‌ن."
له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى گروپه‌وه جگه له پێشكه‌ش كردنى بابه‌ته رۆشنبیریه‌كان ، هه‌روه‌ها وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیى گه‌یاندنى ئه‌و كۆمه‌كانه‌ش به ماڵه هه‌ژاره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى گروپه‌وه كۆمه‌كیان بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ریكلام بۆ كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیه‌كان یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ى كه راگه‌یاندن بۆ خۆژیاندن پشتى پێده‌به‌ستێ، هه‌ربۆیه به‌شێك له ئه‌دمینى گروپه‌كان كه له‌بوارى خێر خوازى دا كارده‌كه‌ن بیریان له په‌یدا كردنى ریكلام و به‌ده‌ستهێنانى پاره‌ش له‌و رێگه‌یه‌وه كردووه‌ته‌وه.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى وشکەساڵی له گه‌رمیان و هه‌وڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گه‌رمیان تا دێت فراونتر ده‌بێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان