رادیۆی دەنگ وەکو یەکەمین و تاکە رادیۆی ئەهلی لەگەرمیان، لە رۆژانى بانگەشەى هەڵبژاردن دا، پلان و کارنامەیەکى تایبەتى دەبێت چ لەرووى بەرنامەو بابەتى تەحریری وە چ لە رووى ریکلام و بانگەشەوە. بەمشێوەیە:
1. رادیۆکە پابەند دەبێت بەو رێبازە بێلایەنەیەوە کە گرتویەتیە بەر و بەیەک ئاست مامەڵە لەتەک هەموو لیست و کاندیدەکان دەکات.
2. لە رووى بەرنامەو بابەتى رۆژنامەوانییەوە، پابەندبونى تەواوى دەبێت بە میساقی شەرەفی کارى رادیۆ کەلەسەرەتاى دروستبوونیەوەو بە پشت بەستن بە میساقی شەرەفی رۆژنامەوانیی جیهانى، دایڕشتووە.
3. دەرفەت بە هەموو کاندید و لایەنەکان دەدات " بەتایبەت کاندیدە گەرمیانییەکان" کە بەرنامەو بۆچونى خۆیان بۆ هاوڵاتیان بخەنەروو، ئەویش لەرێگەى بەرنامەى تایبەتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژانى داهاتووەوە پەخش دەکرێت و بنەماى مافی راو و راى بەرامبەر پارێزراو دەبێت.
4. بانگەشە "ریکلام" بۆ هەموو کاندید و لیستێک دەکات وەکو چۆن ریکلامى بازرگانى بۆ کۆمپانیاکان دەکات لەبەرامبەریدا پارە وەردەگیرێت و ریکلامەکانیش نابنە بەشێک لە بەرنامەو کاریگەرییان بەسەر بوارى تەحریری رۆژنامەوانیەوە نابێت.
5. دەنگ، نابێتە سەکۆ بۆ هێرش و پەلاماردانى هیچ لایەنێک و رێگە بە هیچ لایەن و کەسێکیش نادات بەرنامەکانى بۆ ئەو مەبەستە بەکاربێنن و بقۆزنەوە.
6. پەرە بە رۆحی کێبڕکێی شارستانیانە دەدات و بەرنامەو پرۆگرامى تایبەت پێشکەشدەکات لەپێناو ئەوەى هەڵمەتەکەو پرۆسەى هەڵبژاردنەکە، بەشێوەیەکى ئاسایی و دوور لە کێشەو کارى نەخوازراو بەڕێوەبچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان