رادیۆی دەنگ
بەشێکی زۆر تۆماری خانوەکانی قەزای رزگاری لەناوچون بۆ ئەو مەبەستەش سەرلەنوێ تۆمار دەکران، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت ئەو پرۆسەیە راگیراوە، تاپۆی گەرمیانیش دەڵێت: لە ئەنجومەنی وەزیرانە.
ئەکرەم رەزا، بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرە "تاپۆی"ـی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: لە رێگەی پرۆسەی تۆماری سەرلەنوێوە، کاری باش کرا و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان زەوی و خانوەکانیان تۆمارکردەوە، بەڵام بەبڕیارێکی حکومەتی هەرێم پرۆسەکە راگیرا.
دەشڵێت: داوای رای وەزارەتی داد کرا لە رێگەی نوسراوی فەرمییەوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێکهێنرا بە بەشداری وەزارەتی شارەوانی، کۆتا جار نوسراو بۆ وەزارەتی داد کراوە کە ئیشی لەسەر بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: وەزارەتی داد وەڵامی داوەتەوە کە نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکیدا دەست بە تۆمارکردنەوەی سەرلەنوێی قەزای رزگاریی بکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان