رادیۆی دەنگ
گەرمیان بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە ساڵانە بڕێکی باش بەرهەمی برنجی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، بەشێوەیەک کە زیاترە لە ٤ هەزار تەن، کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت: برنجەکە خواستی لەسەرە و هەموی ساغ دەبێتەوە.
ئیسماعیل محەمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاریی کشتوکاڵیی لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: لە سنوری گەرمیان بەشێوەی خەمڵاندن، بۆ ئەمساڵ ٦ هەزار و ٥٣٢ دۆنم زەوی کراوە بە مەرەزە لەلایەن ٦٤٦ جوتیار لە ٥٢ گونددا.
دەشڵێت: بەرهەمی برنج لە سنورەکە خواستی لەسەرە و ئەو بڕەشی کە بەرهەم دەهێنرێت هەموی ساغ دەبێتەوە، چونکە بەپێی داتاکان، ساڵانە بڕی بەرهەم و ژمارەی جوتیاریش کە مەرەزە دەکات، زیاد دەکات.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵ بڕی ٤ هەزار و ٥٧٢ تەن بەرهەمی چەڵتوکمان هەبێت.
لەبارەی ئەوەی کێ نرخی چەڵتوک و برنجەکە دیاریی دەکات، ئیسماعیل محەمەد، رونیکردەوە: وەک حکومەت ئێمە نرخ دانانێین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵکو جوتیاران خۆیان بەپێی نرخی بازاڕ و ئەو خەرجییەی کردویانە، نرخ دادەنێن لەسەر بەرهەمەکەیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسنوری گەرمیان ٣ جۆری سەرەکی برنج بەرهەم دەهێنرێن، ئەوانیش: (نەگازە، بەرازیلی و عەنبەر)ـن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان