رادیۆی دەنگ
چاندنی نەمامی جۆری “واشنتۆنیا” لەلایەن شارەوانییەکانی سنورەکەوە بوەتە جێگای رەخنەی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کە دەڵێن نە سێبەری هەیە و نە بەر، بەرپرسێکی شارەوانیش جەختدەکاتەوە بۆ ژینگەی ناوچەکە گونجاوە.
نەمامی واشنتۆنیا، یەکێکە لە جۆرە باوەکانی دار و نەمام کە لە خێزانی دارخورما و پالمەکانە. ئەم نەمامە بە زۆری بۆ جوانکاریی و رازاندنەوەی شەقامەکان و باخچە گشتییەکان و بلوارەکان بەکاردێت. لەگەرمیانیش رێژەیەکی زۆر لەم نەمامە چێنراوە، لەکاتێکدا هەندێک لە هاوڵاتیان تێبینییان هەیە لەبارەی ئەوەی کە نەمامەکە بۆ سێبەر و بەرهەم “بەر” سودی لێنابینرێت.
لەبەرامبەردا، نیهاد وەلی، بەڕێوبەری بەشی باخچەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو جۆرە نەمامە بۆ جوانی بەكاری دەهێنین، هەندێك شوێن هەیە كە پێویستی بە سێبەر نییە، تەنها بۆ جوانی لەو جێگایانە دایدەنێین.
جەختیشیکردەوە کە نەمامەکە لەگەڵ ژینگەی سنورەکەدا دەگونجێت و چاندنی سەرکەوتو بوە.
لە بارەی چاندنی نەمامی بەرهەمداریشەوە، وتی: تەنها داری زەیتون و تو ئەچێنین لە دورگەكانی ناوەڕاستی شەقامەكان و پارك و باخچەكان، چونكە بەرگەی گەرما دەگرن و سێبەریشیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
-
-
هەواڵلەبارەی لابردنی بازگەکانی گەرمیان دەزگای ئاسایشی هەرێم قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو: پێمانباشە ناوەندی ناحییەکەمان ببەینە گوندی ساڵح ئاغا
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تیمێکی تایبەتمان هەیە بۆ بەدواداچونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان
-