رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەشێک لە بەشداربوانی پرۆژەی مامۆستایان کارەبایان لێبڕا، وەبەرهێنانی گەرمیانیش لەبارەی بابەتەکەوە دەڵێت: پێشتر هەردولا رێککەوتنیان کردوە.
ژمارەیەک هاوڵاتی کە دانیشتوی پرۆژەی مامۆستایانن لە کەلار، بە رادیۆی دەنگیان راگەیاند: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە هەستاوە بە بڕینی کارەباکەیان و بێبەشکردنیان لەو خزمەتگوزارییە سەرەتاییە.
هەر ئەوکات کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رادیۆی دەنگ وتیان: پچڕانی کارەبا پەیوەندی بە نەدانی قیستەوە هەیە، چونکە ئەمە رێککەوتنێکی پێشوترە لە نێوان ئێمە و بەشداربواندا.
لە بەرامبەردا هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پێشتر کۆمپانیاکە و بەشداربوان رێککەوتون لەسەر ئەوەی ئەگەر بەشداربو قیست نەدات، ئەوا کۆمپانیا بە مافی خۆی دەزانێت کارەبا و ئاوی لێببڕێت.
وتیشی: بەشێک لەبەشداربوان چەند قیستێکیان نەداوە بەسەر یەکەوە، بەشێکی دیکەیان پارەی چەندین مانگ خزمەتگوزاریی (کارەبا، ئاو و پاککردنەوە) قەرزدارن و نەیانداوە بە کۆمپانیا.
دەشڵێت: هەرچەندە لەڕوی یاساییەوە کۆمپانیاکە مافی خۆیەتی، بەڵام بەهۆی دۆخی دارایی بەشداربوانەوە قسەمان لەگەڵ کردون بۆ ئەوەی بوەستن لەسەر بەشداربوان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
-
-
هەواڵلەبارەی لابردنی بازگەکانی گەرمیان دەزگای ئاسایشی هەرێم قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو: پێمانباشە ناوەندی ناحییەکەمان ببەینە گوندی ساڵح ئاغا
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تیمێکی تایبەتمان هەیە بۆ بەدواداچونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان
-