رادیۆی دەنگ
دوای گڕگرتنی مۆزەخانەی گەرمیان و کوژاندنەوەی، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان جەخت لە سەلامەتی شوێنەوارەکان دەکاتەوە دەڵێت: بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوە.
ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو شوێنەوارانەی لە نێو مۆزەخانەکەدا دانراون سەلامەتن، دەتوانم بڵێم سەدا ۹٥ـی دوکەڵی بەرنەکەوتوە، چونکە لەنێو بۆکسی شوشەدا بون.
وتیشی: تەنها چەند دانەیەک نەبێت دوکەڵی بەرکەوتوە ئەویش تەنها پاککردنەوەی دەوێت.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان ئاشکرای کرد کە روداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوە، ژمارەیەک گڵۆپ و سپلیتێک و چەند شتێکی دیکەی ئاسایی سوتاون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
-
-
هەواڵلەبارەی لابردنی بازگەکانی گەرمیان دەزگای ئاسایشی هەرێم قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو: پێمانباشە ناوەندی ناحییەکەمان ببەینە گوندی ساڵح ئاغا
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تیمێکی تایبەتمان هەیە بۆ بەدواداچونی تاوانە ئەلکترۆنییەکان
-
زۆرترین بینراوەکان