بەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
هەواڵ
02:58PM - 2026-09-28 , بینین : 659


رادیۆی دەنگ

بەتاوانی ساختەکردنی بەنزین و کردنی بە بەنزینی موحەسەن، ٢ کەس لەکەلار لەلایەن دادگاوە سزا دران.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، سزای (٦) مانگ زیندانیی بەسەر ٢ کەسدا سەپاندوە بە تاوانی ساختەکردنی بەنزین.

ئەم کەسانە پێشتر لەکەلار دەستگیر کرابون لەکاتێکدا دەیانویست بەنزین ساختە بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، کەسەکان بەوە تاوانبارکراون کە هەستاون بە تێکەڵکردنی هەندێک مادەی وەکو نەفتا و میسانۆڵ و MTB بە ١٦٠ دەبە «جلیکانە»ـی بەنزین، بۆ ئەوەی رەگەزەکەی بگۆڕن لە بەنزینی نۆرماڵەوە بۆ موحەسەن و بەو نرخە بیفرۆشنەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، دو کەسەکە بە پشتبەستن بە مادەی (١٠/٦) لە یاسای رێکخستنی بازرگانیی ژمارە (٢٠)ـی ساڵی ١٩٧٠ سزادراون.

↑