دروستکردنی ماستەرپلانی کەلار لەسەر بڕیارێکی وەزیر ماوە
هەواڵ
08:06PM - 2026-09-27 , بینین : 71


رادیۆی دەنگ

بۆماوەی نزیکەی دوساڵە بڕیاردراوە بە دروستکردنی ماستەرپلان بۆ قەزای کەلار، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، نەخشەدانانی گەرمیانیش دەڵێت: پرۆسەکە تەنها پەسەندکردنی وەزیری شارەوانی ماوە.

سامان مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دروستکردنی ماستەرپلانی کەلار هەمو رێکارە ئیداریی و یاساییەکانی بڕیوە و هیچ شتێکی نەماوەتەوە.

دەشڵێت: ئەو لیژنەیەی کە دانراوە لە وەزارەت کۆنوسی خۆیان ئامادەکردوە، بۆ ئەو مەبەستە و خستویانەتە بەردەستی جەنابی وەزیری شارەوانی بەمەبەستی پەسەندکردنی.

جەختی لەوەشکردەوە: ئێمەش چاوەڕوانی پەسەندکردنەکەین، هەر کە پەسەند کرا دەست بە کارەکانی خۆمان دەکەین.

↑