رادیۆی دەنگ
لە کۆبونەوەیەکدا لایەنی هەرێم و بەغدا ريککەوتن لەسەر دابڕینی کۆلێجەکانی خانەقینی سەر بە زانکۆی گەرمیان و کردنیان بە زانکۆیەکی سەربەخۆ، ئەمەش وەک دەستپێکی داننان بە زانکۆی گەرمیان.
ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا، کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر پرسی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا کە هەردو شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم و عێراق بەشدارییان کردبو، بیرۆکەی جیاکردنەوەی کۆلێجەکانی خانەقین لە زانکۆی گەرمیان و کردنیان بە زانکۆیەکی سەربەخۆ، پەسەند کرا.
پرۆفیسۆر د. ئاراز زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: بیرۆکەی کردنی کۆلێجەکانی خانەقین بە زانکۆیەکی سەربەخۆ پەسەندکرا بە رازیبونی هەردولامان.
وتیشی: مەرجە سەرۆکی زانکۆکە لە خانەقین بێت و ئێستا دوای رەزامەندی حکومەتی هەرێم دەست دەکرێت بە کارەکانی.
دەشڵێت: لەدوای کردنی کۆلێجەکانی خانەقین بەزانکۆیەکی سەربەخۆ، بێگومان زانکۆی گەرمیان لەهیچی کەم نابێت و دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە بۆ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-