رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ٤ کەس لەقەزای رزگاریی لە نۆرەی بەنزین بەشەڕهاتن، پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر بابەتەکە دەدات و وردەکاریی دەخاتەرو.
بەیانی ئەمڕۆ لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانەی 'ئاسۆ'ـی قەزای رزگاریی گرژی و ئاڵۆزی رویداو ٤ کەس بەشەڕهاتن، بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی شوێنی روداوەکە، ئەو ٤ کەسە بەبلۆک و بەرد داویانە لایەک.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە روداوەکە کردەوە و وتی: لەسەر نۆرەی بەنزین کێشە لەنێوان ئەم کەسانە دروست بوە، ئازاری یەکتریان داوە، پەلاماریی یەکتریان داوە و برینداربون و برینەکانیان سوکە.
وتیشی: لە ئێستادا هەردولا 'واتا لایەکیان ۳ کەسە، لایەکی دیکەیان ۱ کەسە' سەرقاڵی راپۆرتی پزیشکین و سەرقاڵی سکاڵاکردنن لە یەکتر لە بنکەی پۆلیسی قەزای رزگاریی.
بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان: ئەگەر سکاڵا کرا، بەپێی سکاڵاکان دادوەر فەرمانی راگرتنیان دەردەکات یاخود بە کەفالەت ئازادیان دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان