رادیۆی دەنگ
لە قەزای کفری ٢ ئامێری پێوانەکردنی رەوشی کەشناسی هەیە بۆ داتاکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا، لێپرسراوی هۆبەی کەشناسی کشتوکاڵی قەزاکەش دەڵێت: مانگانە داتاکان شیکار دەکەین.
هێمن حسێن، لێپرسراوی هۆبەی کەشناسی لە کشتوکاڵی قەزای کفری بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لە سنوری قەزای کفری ٢ ئامێری وێستگەی کەشناسی تایبەتمان هەیە بۆ داتاکردنی دۆخی کەشوهەوا.
دەشڵێت: یەکێک لە وێستگەکان لە ساڵی ٢٠١٢ دانراوە ئەوی کەشیان لە ساڵی پار دانراوە داتاکان بەپێی پێویستی وەردەگرێت و زۆرجار مانگانە شیکاری بۆ دەکەین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: داتاکی رێژەی شێ و پلەی گەرما لەگەڵ پەستانی هەواو خێرای با و رێژەی دابارین و پلەی گەرمی هەوا و بە هەڵمبون وەردەگرێت.
وتیشی: پانتای نێوان وێستەگەکان ٥ کیلۆمەتر لەیەکترەوە دورن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نارنجۆکێک خراوەتە ماڵێکەوە و کەسێک برینداربوە"
-
-
هەواڵکەوتنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کەوتە ساڵی داهاتو
-
-
هەواڵچالاکوانێک لە قەزای رزگاریی: "تاقە ئامێرەکەی ATM لە قەزای رزگاریی بەردەوام بێ پارەیە"
-
-
هەواڵئەمڕۆ لە کەلار بەنزین بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەدرا؛ نەوت و کانزاکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
وتارپشتگوێخستنی مەترسییەکانی ڤایرۆسی سورێژە؛ مەترسییە!
-
زۆرترین بینراوەکان