رادیۆی دەنگ
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات لەماوەی ساڵێکدا دەستیان بەسەر ١٠٢ چەکی بێمۆڵەتدا گرتوە، ئەو کەسانەشی چەکەکانیان پێیە بە پێبژاردن و بەندکردن سزا دەدرێن.
سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە رێکەوتی ١ـی٧ـی ٢٠٢٥ـەوە تا ١ـی ٧ـی ٢٠٢٦، لەگەرمیان دەستگیراوە بەسەر ١٠٢ چەكی جۆراوجۆری بێ مۆڵەتدا كە لە روداو و تاوانی جۆراوجۆردا دەستیان بەسەرداگیراوە.
وتیشی: بە فەرمانی دادوەر هەمو ئەو چەکانە گلدەدرێنەوە و سزای ئەو کەسانەش دەدرێت کە پێیان بوە.
دەربارەی جۆری سزاکەش، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رونیکردەوە: بەپێی یاسا بە بەندکردن لە یەك ساڵەوە تا نزیكەی ٧ ساڵ، یاخود پێبژاردن لە دو ملیۆن دینارەوە تا ٥ ملیۆن دینار، بەپێی جۆری تاوانەکان لەلایەن دادگاوە سزا دەدرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان لەبارەی چاندنی نەمامی “واشنتۆنیا” رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
-
-
هەواڵلەبارەی لابردنی بازگەکانی گەرمیان دەزگای ئاسایشی هەرێم قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو: پێمانباشە ناوەندی ناحییەکەمان ببەینە گوندی ساڵح ئاغا
-
زۆرترین بینراوەکان