رادیۆی دەنگ
دوای ۲ ساڵ لە بەرزکردنەوەی داواکاریی بۆ پێدانی مۆڵەت پێیان، ئەمڕۆ ۱۰ فێرگەی وەرزشی لەگەرمیان مۆڵەتیان پێدرا، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری وەرزشی گەرمیان.
زیاتر له ٣٠ فێرگهى وهرزشى لەگەرمیاندا هەن، بهڵام تاوهكو ئێستا هیچ یهكێك لهوانە مۆڵهتى فهرمییان نیه، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر سهرپهرشتیارى فێرگهكانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٢ ساڵە داواكارییمان بەرزكردوهتەوە، بەڵام وهڵام نهدراوینهتهوه.
تەڵعەت سەعدوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوا بەدوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و جێبەجکردنی رێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش، ئەمڕۆ ۱۰ لەو فێرگانە مۆڵەتیان پێدرا.
وتیشی: چاوەڕێ دەکەین فێرگەکانی تر رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پێدانی مۆڵەت پێیان لە داهاتودا.
دەشڵێت: پێدانی مۆڵەت لە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزشە نەک ئێمە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان لەبارەی چاندنی نەمامی “واشنتۆنیا” رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
-
-
هەواڵلەبارەی لابردنی بازگەکانی گەرمیان دەزگای ئاسایشی هەرێم قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو: پێمانباشە ناوەندی ناحییەکەمان ببەینە گوندی ساڵح ئاغا
-