رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بڕیاربو پڕۆژەی روناكی لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەرمیان جێبەجێبكرێت، بەڵام بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەباوە جێبەجێ نەكرا، بەڕێوبەرایەتی كارەبای گەرمیانیش باس لەوەدەكات هەركاتێك بەرهەمهێنان زیادبكات جێبەجێدەكرێت.
بڕیاربو لە مانگی ٦ـی ئەمسالدا پڕۆژەی روناكی لە گەرمیان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە وتەی كارەبای سنورەكەش كارەكانی هەموی تەواوبوە، بەڵام بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و زیادبونی خواست لەسەری، جێبەجێنەكرا.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ماوەی پێشودا بەهۆی داخستنی کێڵگەی كۆرمۆر و زیادبونی خواست لەسەر كارەبا بەهۆی كەشی گەرماوە، پڕۆژەكە لەگەرمیان جیبەجێنەكرا، ئەگەرچی هەمو ئامادەکارییەکان بۆ پرۆژەکە لە سنورەکەدا تەواو بوە.
دەشڵێت: وەزارەتی كارەبا ئاگاداری کردوینەتەوە لەوەی لەئایندەدا هەر کە بەرهەمهێنان زیادبكات، پڕۆژەكە لە گەرمیانیش دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پرۆژەی روناکی بریتییە لە دابینکردنی کارەبای نیشتمانیی ٢٤ کاتژمێریی بۆ بەشداران، ئێستا لە پارێزگاکان و بەشیک لە ئیدارە سەربەخۆکان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەتەوە چەند ئیدارەیەکی سەربەخۆ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-