رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بڕیار درا بانزینی ۷٥۰ دیناری لەو بڕەی ئێستا بەردەستە زیاتر بکرێت، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت: ئەو بڕە لە گەرمیان دەبێتە نزیک دو هێندە و لە دو بانزینخانەش دابەش دەکرێت.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێیان وتوین کە لەو بڕەی دیاریکراوە پێشتر، بۆ لەمەودوا زیاترمان پێ دەدرێت.
وتیشی: بۆ نمونە پێشتر ئەگەر تانکەرێک دابەش بکرایە، بۆ لەمەودوا دو تانکەر دابەش دەکرێت.
دەشڵێت: پرۆسەکە هەندێک رێکاری ماوە وەکو هاتنی بانزینەکە و دیاریکردنی بڕەکەی بە دروستی و دەستنیشانکردنی بانزینخانەیەکی دیکە بۆ دابەشکردنی، بەو هۆیەوە لەم رۆژانەی داهاتودا دەست بە دابەشکردنی دەکەین.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بڕی بانزینی ۷٥۰ دیناری نۆرماڵ لە گەرمیان ۷ تانکەر بوە لە هەفتەیەکدا، کە ٥ تانکەری بۆ کەلار و تانکەرێکی بۆ کفری و تانکەرێکی بۆ رزگاریی بوە، بەڵام لەدوای ئەم بڕیارەوە، ئەو بڕە دەبێتە دو هێندە واتا ١٤ تەنکەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان