رادیۆی دەنگ
بەیانی ئەمڕۆ ئافرەتێکی بەتەمەن خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی نەخۆشی دەرونی هەبوە، کوڕەکەی نیگەرانە لەو کۆمێنتانەی نوسراون و دەڵێت: ئاگاداری ئەوە نین ئێمە چۆن چاودێری دایکمان کردوە.
بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە کە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئافرەتێکی لەدایکبوی ساڵی ١٩٣٣ (٩٣ ساڵە) بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەبوە و بەیانی ئەمڕۆ پێیانزانیوە لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە.
حسێن عەلی ئەحمەد، کوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی ئەمڕۆ بە روداوی خنکان گیانی لەدەستدا، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: دایکم نەخۆشی دەرونی لەگەڵدا بوە و پێشتریش چەند جارێکی تر هەوڵی لەمشێوەیەی داوە، بەڵام رێگریی لێکراوە.
وتیشی: تا ئێستا دایکمان بردوەتە لای چەندین پزیشکی دەرونی و هەمیشە چاودێریمان کردووە، بەڵام کاتژمێر چواری بەیانی فرسەتی هێناوە و ئەو کارەساتەی بەسەر خۆیدا هێناوە.
حسێن نیگەرانی خۆی دەربڕیی لەهەندێک لەو کۆمێنتانەی لەبارەی گیان لەدەستدانی دایکییەوە نوسراون و وتی: خەڵک ئێمە دەناسێت، خۆزگە ئەو خەڵکانەی کۆمێنت و سەرنجی ناشیرینیان نوسیوە، پێشوەخت پرسیاریان لەبارەی خانەوادەی ئێمەوە دەکرد، نەک بە قسەی نەشیاو ئەوەندەیتر بریندارمان بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-