رادیۆی دەنگ
تەرمی گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە، پۆلیسی گەرمیانیش رونکردنەوە لەسەر بابەتەکە دەدات.
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی روناکی "گوندی ئەڵمانی" لە قەزای کەلار، تەرمی گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەپێی وتەی شایەتحاڵانی نزیک ماڵەکە، پێدەچێت چەند رۆژێک گیانی لەدەستدابێت.
لایخۆشییەوە، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەلایەن دراوسێکانی ئەو ماڵەوە پێیان راگەیاندن بۆنێکی سەیر دێت لەماڵەکە.
وتیشی: دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس رۆشتنە ماڵەکە دەرکەوت تەرمێک هەیە.
رونیکردەوە: کەسەکە ناوی شکار عەبدوڵڵا حەمیدـە کە پیشەی مامۆستایە و بە تەنیا لە خانویەکدا دەژیا.
لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەشییەوە، وتی: تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی نازانین و لەوبارەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان