رادیۆی دەنگ
لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت و ناوبراویش رایدەگەیەنێت: گۆڕینمان کارێکی هەڵەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، پێرێ فەرمانی بەخشینی ئارام نەجمەدین، لە لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار دەرچووە، ئەمەش دوای ئەوەی ١٤ ساڵ لەو پۆستەدا بووە.
ئارام نەجمەدین، زانیارییەکەی پشتڕاستکردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: لەبارەی شێوازی کارکردنمانەوە، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی رێکنەهاتین، بۆیە لەسەر ئەوە رێککەوتین کە رۆژی سێشەمە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بکەم، بەڵام ئەو پێش رۆژێک فەرمانی بەخشینی لە پۆستەکەم دەرکرد.
وتیشی: وەکخۆم گۆڕینەکەم پێ کارێکی هەڵەیە، چونکە هیچ هەڵەیەکمان نەکردوە و خەڵکی شایەتی کارەکانمانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان