رادیۆی دەنگ
فەرمانبەرانی گوندی گردەگۆزینە نیگەرانی دەردەبڕن لەوەی بێبەشکراون لە سودمەندبون لە وەرگرتنی زەوی، بەشێوەیەک نە لە گوندەکەی خۆیان و نە لە کەلاریش زەوییان پێنادرێت.
هیوا عەلی، فەرمانبەر لە گوندی گردەگۆزینە، بە رادیۆی دەنگی وت: لەو لیستە ناوانەی راگەیەنراون بۆ وەرگرتنی زەوی، ناوی ئێمەی تیانییە و لەو مافە رەوایەی خۆمان بێبەشکراوین.
وتیشی: لە سنوری شارەوانی خۆماندا زەوی نییە پێمان بدرێت، بۆیە داواکراوە لە کەلار زەویمان پێبدرێت، کەچیش لە کەلار دەڵێن لە گوندەکەی خۆتان زەوی وەربگرن.
بەوتەی ئەو فەرمانبەرە، لە سنوری شارەوانیی گوندەکەیاندا، زەوی ئیفرازکراو نییە، لەکەلاریش شارەوانی ئامادە نییە زەوییان پێبدات.
ئاماژەی بەوەشدا: بڕیارە هەمو فەرمانبەرانی گوندەکەمان کۆبینەوە و سەردانی لایەنە فەرمییەکان بکەین بۆ ئەوەی ئەم کێشەیەمان بۆ یەکلایی بکرێتەوە.
گردەگۆزینە، یەکێکە لە گوندە گەورە و فراوانەکانی گەرمیان و تاکە گوندی سنورەکەیە کە فەرمانگەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-