رادیۆی دەنگ
ماوەی دو رۆژە عەمید رێبوار عەباس، بەڕێوبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان راگیراوە، بەشێک لە هاوڵاتیانیش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکیان بۆ داوای ئازادکردنی دەستپێکردوە.
عەمید رێبوار عەباس، کە بە "رێبوار قەرەبڵاخی" ناسراوە، نزیکەی سێ ساڵە بەرپرسی بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانە، ماوەی دو رۆژە بە فەرمانی دادوەری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسلێمانی، راگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ناوبراو بە ماددەی ۳۷ـی لە یاسای جێبەجێکاری یاسای سزایی هێزەکانی ناوخۆی عێراق راگیراوە و تۆمەتی گوێپێنەدان "ئیهمالی" دراوەتەپاڵ.
هەربەپێی زانیارییەکان، دادوەر دوێنێ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ فەرمانی راگرتن "توقیفی" بۆ داوە، ئەگەرچی ئەمڕۆ داواکراوە ناوبراو بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام داواکە رەدکراوەتەوە.
لەبەرامبەردا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە کە تیایدا داوای ئازادکردنی ناوبراو دەکەن.
نمونەیەک لەو پۆستانەی بۆ ئازادکردنی عەمید رێبوار عەباس کراوە

- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-