رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا قەرزی کارەبا بەڕێژەی ٥٠٪ دابشکێنرێت، بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان دەڵێت: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆی و پرۆسەکەش تا ناوەڕواستی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: وەك هەمو ناوچەكانی تر ئەو بڕیارە لە گەرمیانیش چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیانیش بۆ پرۆسەکە باشە.
وتیشی: پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت تا ١٠ـی ٩ (مانگی داهاتو)، هێشتا دیارنییە ئایا وادەکە درێژدەكرێتەوە یاخود نا.
بەوتەی خۆیشی، رۆژانە لە ناوەندەکانی وەرگرتنی پارە، هاوبەشەکان قەرزەکانیان دەدەنەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی کە لەڕێگەی ئۆنلاینیشەوە دەتوانن پارەی قەرزەکە بدەنەوە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا قەرزی کۆنی کارەبا "پێش پرۆژەی روناکی" بەڕێژەی ٥٠٪ دابشکێنێت ئەگەر هاوڵاتیان لەو ماوەیەی دیارییکراوە هەمو قەرزەکە بدەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-