رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا ۱ تانکەری بانزینی ٧٥٠ دیناریی بەسەر قەزای کفری دابەشکراوە، چالاکوانانی قەزاکە دەڵێن جیاکاریی دەکرێت و بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش بێ وەڵامە.
بانزینی نۆرماڵی ۷٥۰ دیناری ئەو جۆرە بانزینەیە کە حکومەت پاڵپشتی دەکات، کەتێیدا پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پشکی خۆیان هەیە، ئەمەش لەکاتێدایە کە بەشێک لە چالاکوانانی کفری و هاوڵاتیان گازندەی ئەوە دەکەن کە جیاوازیی دەکرێت لەنێوان قەزای کەلار و کفریدا.
لەوبارەوە، رەئوف عومەر، چالاکوان لە کفری، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندوە: ٨ تەنکەر بەنزینی ٧٥٠ دیناری بە کەلار دراوە، لەبەرامبەردا یەک تەنکەر لە کفری دابەشکراوە.
دەشڵێت: "بیانوەکەش ئەوەیە کەوا خەڵکی کفری نزیکن لە عێڕاقەوە و لەوێ بەنزین دەکەن بە ٤٥۰ دینار (..) یەعنی ئەتانەوێ کفری هەر بە ڕەسمی بخەنە سەر دیالە؟"
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، تاوەکو ئێستا ۱ تانکەری بانزینی ۷٥۰ دیناریی لە قەزای کفری دابەشکراوە و بڕیارە سبەی تانکەرێکی دیکە دابەشبکرێت، بەڵام لەقەزای کەلار ٨ تانکەر دابەشکراوە.
لەبەرامبەر ئەم نیگەرانییەدا، تائێستا بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان رونکردنەوەی نەبوە.
لەوبارەیەوە رادیۆی دەنگ چەند جارێک پەیوەندی بە یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانی بێ وەڵام بون.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-