رادیۆی دەنگ
مامۆستایەکی ئاینی لە کەلار، بەتۆمەتی "قۆڵبڕیی" بە بڕیاری دادوەر رادەگیرێت، پۆلیسی گەرمیانیش وردەکاریی بابەتەکە دەخاتەڕو.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، مامۆستایەکی ئاینی لە شاری کەلار، بەفەرمانی دادوەر راگیراوە، بەتۆمەتی "قۆڵبڕیی" و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی.
عەقید سۆران محەمەدغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، مامۆستاکە راگیراوە، بەتۆمەتی ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیریی بۆ ژن و پیاوێک کردوە کەبەپێی شەرع بۆ یەک نابن و لەیەکتر حەرام کراون.
وتیشی: دو کەسەکە هاوسەری یەکتر بون و پیاوەکە سێ تەڵاقی خواردوە کەیسەکەیان بۆ ماوەی ۲ ساڵە لە دادگایە، لە ئێستادا مامۆستا ئاینییەکە بە تۆمەتی ئەوە راگیراوە کە تەڵاقەکەی چاککردوەتەوە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا، لەکاتێدا کارەکە پێچەوانەی شەرع و یاسا بوە.
رونیکردەوە: هەربۆیە بە فەرمانی دادوەر مامۆستا ئاینییەکە راگیراوە بەپێی مادەی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی، رایگرتوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان " نازانین ئەو کەسە ئیجازەی مەلایەتی هەیە یاخود نا، بەڵام نوسراو دەکەین بۆ ئەوقاف ئەو ئەو مەبەستە"
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-