رادیۆی دەنگ
مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. قاسم لە رزگاریی كراوە بە نەخۆشخانە، بەڵام بەهەمان ستاف و کەرەستە و پێداویستییەوە، تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: هێشتا لە تواناماندا نییە ستافی دیکەی بۆ دابین بكەین.
ئازاد محەمەد فەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بە فەرمانی وەزاری مەڵبەندەکە كراوە بە نەخۆشخانە، بەڵام بە هەمان پێکهاتەی پێشویەوە.
وتیشی: هێشتا کەرەستە و پێداویستی نوێی بۆ دابین نەکراوە و كارمەندی تری بۆ دانەمەزراوە و هەر ئەو كارمەندانەی مەڵبەندەكە بەڕێوەی دەبەن، شێوازی دەوامكردنیشیان هەر وەكو خۆیەتی.
پێیشیوایە بەم ستافەی ئێستاوە ناتوانرێت نەخۆشخانەکە بەڕێوەببرێت. وتیشی: خۆمان ناتوانین کارمەندی دیکەی بۆ دابین بکەین، بۆیە داوا لە وەزارەتمان دەکەین کە بەو کارە هەستن، بۆ ئەوەی بتوانێت وەك هەر نەخۆشخانەیەكی دیكە كارەكانی ئەنجام بدات.
لەسنوری گەرمیاندا پێنج نەخۆشخانە هەیە، سیانیان لە کەلارن کە نەخۆشخانەی گشتی، فریاکەوتن و مناڵبونن، دانەیەکیشیان لە کفرییە کە نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانییە. لە ناحییەی باوەنوریش نەخۆشخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام ئەویان لەسەر دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە نەک وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
زۆرترین بینراوەکان