رادیۆی دەنگ
كەمبونەوەی پارەی وردە لە بازاڕەكانی گەرمیاندا گرفتی بۆ خاوەنی فرۆشگاكان دروستكردوە، خاوەنی نوسینگەیەكی دراویش دەڵێت: گرفتەكە بەهۆی حكومەتی عێراقەوەیە.
حسێن غەیدان، خاوەنی نوسینگەی دراو لە كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێشتا دراوی وردە (٢٥٠ دیناری و ٥٠٠ دیناری) لە بازاڕدا كەمە، لە بانكیشدا ناخرێتەڕو.
رونیکردەوە: کێشەکە ئەوەیە حكومەتی عێراقی دراوی وردە چاپ ناكات یان ناینێرێت بۆ هەرێم، ئەمەش وایكردوە لە بازاڕدا بڕەکەی زۆر کەمبێتەوە.
بەوتەی خۆی نەبونی ئەو جۆرە دراوانە کێشە دروستدەکات لە مامەڵەی نێوان کڕیار و فرۆشیار، وادەکات لایەنێک هەقی ئەوەکەی تر بخوات، لەکاتێکدا دۆخەکەش بە دەستی کەسیانەوە نییە.
باسی لەوەشکرد دەنگۆیەک هەیە کە حکومەت بڕە پارەیەکی زۆری وردە چاپ بکات و لەگەڵ دابەشکردنی موچەی نوێی فەرمانبەران بیخاتە بازاڕەوە. بەوتەی خۆیشی ئەگەر ئەوە کرا، ئەوا تاڕادەیەکی زۆر گرفتەكە چارەسەردەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان