رادیۆی دەنگ
دیاردەی هەڵگرتنی چەقۆ و ئامێرە تیژەکان لە ناو گەنجاندا وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئەمنی بەردەوامیی هەیە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش ئاماژە بە کەمبونەوەی دەکات.
عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی دەنگ، ئاماژەی بەوە کرد: زۆربەی ئەو گەنجانەی چەقۆ و ئامێری تیژ هەڵدەگرن، ئەو کەسانەن کە بێکارن و زۆربەی کاتەکانیان لە چایخانە و کافترییاکاندا بەسەر دەبەن.
راشیگەیاند: مەفرەزەکانی پۆلیس بەردەوام پشکنین بۆ ئەو شوێنانە دەکەن و دەست بەسەر هەر جۆرە ئامێرێکی تیژدا دەگرن، هاوکات دەستبەسەرداگرتنی هەر چەکێکی بێ مۆڵەتیش بەردەوامیی هەیە.
عەقید سۆران جەختی لەوەکردەوە کە لە ئێستادا ئەم دیاردەیە بەرەو کەمبونەوە چوە.
هۆکاری ئەم پاشەکشەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەنجان هەستیان بە چاودێرییە توندەکان و دەرچونی بەردەوامی مەفرەزەکانی پۆلیس کردوە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا، ئەمەش وەک رێگرییەکی کاریگەر بوەتە هۆی کەمبونەوەی ئەو دیاردەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان