رادیۆی دەنگ
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی و جیابونەوەی هاوسەران لە سنوری گەرمیان زیادیانکردوە، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA).
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کۆی گشتی ٦١,٣٢٨ پرۆسەی مارەبڕین لە دادگاکانی هەرێمدا لەماوەی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجامدراوە، کە ٣,٠٦٦ هاوسەرگیرییان لە سنوری گەرمیان بوە، بەمەش ٣٦٠ پرۆسە لەچاو ساڵی پێشو زیادیکردوە.
لەبارەی تەڵاق و لێکجیابونەوەشەوە، ئەوا لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەکان ١٥,٨٢٦ کەیس بوە، کە ٩٩٠ کەیسیان لە سنوری گەرمیان بوە، ئەمەش ٢٦٢ کەیس زیاترە لەساڵی پێشتر.
راپۆرتەکە تایبەتە بە چاودێریی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە رێکخراوەکە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئامادەی دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
زۆرترین بینراوەکان