رادیۆی دەنگ
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌ڕوى هه‌ندێك له خێزانه‌كانى گه‌رمیان بوه‌ته‌وه لە وەرگرتنی غاز به سیسته‌مى دیجیتاڵى، ئەوەیە کە 2 خێزان یه‌ك كۆدیان هه‌یه، بەڕێوبەری نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: جیایان ده‌كه‌ینه‌وە و كۆدیان بۆ دروستده‌كه‌ین.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م بابه‌ته دولایه‌نه، ئه‌وانه‌ى له‌ساڵى 2021ه‌وه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه و فۆرمى خۆراك راگیراوه و نیانه، ئه‌مانه خۆمان كۆدی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ین و ده‌توانن غاز وه‌ربگرن.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه پیاوێك دو هاوسه‌رى هه‌یه‌و له 2 ماڵى جیا ده‌ژین و یه‌ك كۆدیان هه‌یه، ئه‌وه كۆدى جیا بۆ ئه‌وى تریان دروست ده‌كه‌ین به‌پشتگیریی ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌ك ماڵدا بژین، ئه‌وه هه‌ر به یه‌ك خێزان حسابى بۆ ده‌كرێت.
لەسەروبەندی دروستبونی کێشە و قەیرانی غاز، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان سیستەمێکی دیجیتاڵی دروستکرد کە پشت بە فۆرمی خۆراک دەبەستێت، لەڕێگەیەوە دابەشکردنی غاز بەسەر خێزانەکان دیارییکرا، بۆ ئەوەی دادپەروەریی لە پرۆسەکەدا رابگیرێت. بەوتەی بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، پرۆژەکە سەرکەوتو بوە و کێشەی غاز لە ناوچەکەدا نەماوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى هه‌یه
-
زۆرترین بینراوەکان