رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردودا بەشێك لە دانیشتوانی قەزای رزگاریی گازندەیان لە بونی خانی ئاژەڵ لە ناو گەڕەكەكان دەكرد، لە ئێستادا شارەوانی قەزاكە هەڵمەتێكی بۆ ئەم مەبەستە دەسپێكردوە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا شارەوانی هەڵمەتێكی دەستپێكردوە لە هەمو قەزاكەدا، هەر خانێكی ئاژەڵ و كولانەی پەلەوەر و باخچەیەک كە کرابێتە شوێنی راگرتن و بەخێوکردنی ئاژەڵ، لادەبرێن.
وتیشی: پێشوتر هاوڵاتیان داوایان لێكردین كە باخچە دروستبكەن بۆ زیادبونی رێژەی سەوزایی، ئێمە رەزامەند بوین، بەڵام بینیمان كە خان و كولانەی تێدا دروستدەكرێت، هەربۆیە لایاندەبەین.
هێمای بۆ ئەوەشكرد هەڵمەتەكە ناوەناوە بەردەوامیی دەبێت، هەر خانێکیش لابرا ئەگەر دروستبكرێتەوە، ئەوا کەسەکە دەدرێتە دادگا و ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
زۆرترین بینراوەکان