رادیۆی دەنگ
داخستنی كارگەیەکی دێرینی سەهۆڵ لە كفری، جگە لە وەی بارگرانی بۆ هاوڵاتیانی شارەکە دروستکردوە، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانیشی بێکار کردوە.
عەلی خورشید، سەرۆكی شارەوانی كفری، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم كارگەیە لە ناو كارگەی رستن و چنینەکەی كفری بو و هی وەزارەتی پیشەسازییە، لە ئێستادا داخراوە و هۆكاری داخستنەكەیشی نازانرێت.
وتیشی: ئەم كارگەیە سێ شەفت كاریكردوە و بژێوی ژیانی نزیكەی ٤٠٠ خێزانی لەسەربوە، هەربۆیە داخستنی بوەتە هۆی بێکاربونی ئەو كرێكارانە، تائێستاش لە بارەی دوبارە كاركردنەوەی، هیچ پێشهاتێك بونی نییە.
کارگەکە ماوەی نزیكەی ٤ مانگە داخراوە، جگە لە بێکاربونی کرێکارەکان، لەلایەكی دیكەشەوە بارگرانی بۆ هاوڵاتیانی قەزاكە دروستبوە بەوەی دەبێت لە ناوچەكانی دیكە سەهۆڵ بهێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان