نزیكەی ٥ مانگە بڕیار دراوە ٢٠٠ هێڵی نوێ بدرێتە شۆفێران بۆ پرۆژە نوێیەكانی نیشتەجێبون، بەڵام هێشتا نەدراوە، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانیش دەڵێت: لە چاوەڕوانی پێكهێنانی لیژنەیەکین.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاردرا بە پێدانی ٢٠٠ هێڵی نوێ بە شۆفێرانی مینی پاس بۆ ئەو پڕۆژە نیشتەجێبونانەی كە تازە تەواوبون و هاوڵاتی زۆریان تێدا نیشتەجێیە.
لەمبارەیەوە، ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ماوەی ٥ مانگە سەرقاڵی كارەكانی ئەو ٢٠٠ هێڵەین و لە ئێستادا نوسراومان كردوە بۆ قایمقامیەت بۆ دیاریكردنی ئەندامانی لیژنەی دابەشکردن و لە چاوەڕوانی پێكهێنانی لیژنەكەدا ماوینەتەوە.
وتیشی: کە لیژنەکە پێكهێنرا، هێڵەكان بەپێی مەرجەكان دابەشدەكرێت بەسەر شۆفێراندا.
ئاماژەی بەوەشدا مەرجی وەرگرتنی هێڵەكان ئەوەیە مینی پاسەکان مۆدێلیان کۆن نەبێت و ژمارەی تابلۆكەشیان سلێمانی بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-